شوانه‌ی سه‌ید قادری ته‌مه‌ن 24 ساڵه، له هاوینی ساڵی 2005 ئینتیزامی و هێزه‌کانی سپا و ئیتلاعات و ئه‌ماکینی مه‌هاباد، له پشت ته‌پی مه‌هاباد ، به شیوه‌یه‌کی نامرۆڤانه درایه به‌ر گولله و به ئه‌شکه‌نجه کووژرا و دواتریش به هۆی ئه‌و وێنانه‌ی که له کاناڵی ROJ TV و ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات_ وه‌ک یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندنه‌کان که باسیان لێوه کرد _ وێنه‌که‌یان نیشان دا.
وێنه‌ی ته‌رمه‌که‌ی بوو به هۆی ساز بوونی سه‌رهه‌ڵدانێکی گه‌وره که سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه و بگره تا سه‌رپۆلی زه‌هاویش خه‌ڵک هه‌ستانه سه‌ر پێ.
پشتگیری خه‌ڵکی باکوور و باشووری بچووک و تا ڕاده‌یه‌کیش باشووری گه‌وره، له‌م ناڕه‌زایه‌تییه دیترا و به ده‌یان لاوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوژران و به هه‌زارانیش زیندانی کران و ئه‌شکه‌نجه دران که تا ئێستاش زۆر که‌س دۆسیه‌یان بۆ کراوه‌یه و به‌م تاوانه زیندانی و دادگایی ده‌کرێن.
دوا به دوای ئه‌م ڕووداوانه، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شوانه ڕوویان له دادگا کرد و هه‌وڵیان دا به ڕێگه‌یه‌کی یاسایی و دێمۆکڕاتیک قاتڵ و قاتڵه‌کان مه‌حاکه‌مه بکرێن و سزا بدرێن. به‌ڵام ڕه‌ژیم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، قاتڵی سه‌ره‌کی به ناوی " عه‌لی شیر زه‌وانی" ناسراو به " عه‌لی خه‌ته‌ر" ی به که‌ٿفاله‌تی 50 میلیۆن تومه‌ن ئازاد کرد بوو. بنه‌ماڵه‌ی شوانه له چه‌ند دادگای فۆڕماڵیته‌ی ڕێژیم له دادگاکانی مه‌هاباد و ئورمیه ئاماده ده‌بن و پارێزه‌ر ساڵح نیک به‌ختیش به‌ڵگه‌کانی خۆی له مه‌ڕ قاتڵ بوونی عه‌لی خه‌ته‌ر ده‌خاته پێش.
به‌ڵام زاندراوه که دوای سێ ساڵ هاتوچۆ و دادگایی ڕووکه‌ش، دادگا له ئه‌نجام دا بڕیاڕی داوه که ئه‌و دۆسیه‌یه به یه‌کجاری کۆتایی پێ بێت و قه‌راری مه‌نعی ته‌عقیب و ڕاگرتنی وه‌دوا که‌وتنی بۆ ده‌رکراوه.
به‌م جۆره به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که گۆیا فیشه‌ک له زگی شوانه نه‌هاتۆته ده‌رێ، به‌رپرسیاری تاوانباری هێزه‌کانی ئینتیزامی، عه‌لی خه‌ته‌ر، وه‌ک قاتڵ ناناسرێت و دۆسیه‌ی شوانه‌ش بۆ هه‌میشه ڕاده‌گیرێت.
دادگا ته‌نانه‌ت هه‌وڵی داوه که کوژرانی شوانه‌ی سه‌ید قادر، وه‌ک ڕووداوێکی یاسایی به ناو بکات و له دۆسیه‌ی دادگا دا هاتووه که عه‌لی شیرزه‌وانی، ته‌نیا له کاتی مه‌ئموریه‌ت و به جێ هێنانی ئه‌رکی یاسایی خۆی بووه
ئه‌و بڕیاڕه‌ی دادگا له ڕۆژی 09.06.1387 ده‌رکراوه و له ڕۆژانی ڕابڕدوو به بنه‌ماڵه‌ی شوانه ڕاگه‌یه‌ندراوه.

