سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 2005.09.24 هه‌تاوی دا شێره ژنێک له مه‌هاباد مه‌کۆی ژیانه‌وی کورد و مه‌کۆی شێره لاوانی دێموکرات کۆچی دوایی کرد. ئه‌و شێره ژنه ناوی فاتم ناسراو به فاتمه سوور، دایکی شه‌هیدی مه‌زن و فه‌رمانده‌ی به‌وه‌ج و لێوه‌شاوه‌ی حیزب شه‌هید "بازیدی نه‌به‌ردی" بوو .
خودی جاشاکان ده‌گێڕنه‌وه که کاتێک دایه فاتم یا فاتمه سووری خۆمان به مه‌به‌ستی سه‌ردانی کوڕه قاره‌مانه‌که‌ی له رێی تاقه داره‌وه که ئه‌و کات پۆستێکی بازره‌سی رێژیم له وێ بوو، هاوکاتیش لیپاولیپ له جاش بوو، دایه فاتمیان راده‌گرت و ده‌شیانزانی که بۆ سه‌ردانی کوڕه‌که‌ی ده‌چێ به‌ڵام کاتێک رایاندهگرت و لێیان ده‌پرسی پێرێژن بۆ کوێ ده‌چی؟ ده‌چی سه‌ری کوڕه‌که‌ت ده‌ده‌ی؟ پێرێژن به ده‌نگێکی بڵیند ده‌ینه‌ڕاند: "چی‌و ده‌وێ جاشه‌کان، کاسه لێسه‌کان، خۆ ئه‌گه‌ر ناوی کوڕم بێنم ئێسقانو ده‌له‌رزێ و ددان‌و گڕ ده‌بێ. ئه‌من دایکی پێشمه‌رگه‌م به گۆڕی شه‌هیدانی کوردستان چهپاوچهپم چاو لێکه‌ن به بازیدیم ده‌ڵێم که شه‌وێ له ماڵێ و بێنێته ده‌رێ." به‌ڵام سه‌ت مخابن 1986.03.21 بازیدی قاره‌مان ئه‌و بازیدهی که دایکی قاره‌مانی پێوه ده‌نازی و به ته‌واوی دڵیه‌وه ناوی ده‌برد له شه‌رێکی نابه‌رابه‌ردا له ئاوایی "سارده کۆسان"ی سه‌ر به شاری بۆکان ده‌گه‌ڵ دوو هاوسه‌نگه‌ری دیکه‌ی گیانی پاکیان له ڕێی ئازادی و دێموکراسی دانا‌و خوێنی تێکه‌ڵ به خاکی نیشتمان بوو دایه فاتم باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد که ڕۆڵه‌ی ئازای شه‌هید بووبێ هه‌ر بۆیه‌ش ته‌واوی شاخ و کێوی کوردستانه‌که‌ی گه‌ڕا دایه فاتم ده‌یکوت: بازیدم به عه‌جه‌مان ناکووژرێ کوڕی من نامرێ. به‌ڵێ هه‌رواش بوو به ده‌ستی جاشه خۆفرۆشه‌کان شه‌هید بوو، چه‌ندین جار فه‌رمانده‌ی هێزی شه‌هید پێشه‌وای بانگ کرد که ئه‌و کات کاک خدره سوور بوو هه‌میش ده‌گه‌ڵ کاک بازید وه‌ک برا بوون دایه فاتم لێی پرسی: کاک خدر ئه‌وه‌نده‌م پێ بڵێ که بازید وه‌ختی شه‌هید بوونی چۆن چه‌نگی به عهرزیهوه ده‌گرت چۆن چاوه جوانه‌کانی له سه‌ر یه‌ک دانان؟ دایه فاتم کاتێک ئه‌و قسانه‌ی له کاک خدر ده‌پرسی کاک خدر که که‌س چاوی به گریانه وه نه دیبوو ده‌گریا و ده‌یکوت: دایه تۆ گۆری شه‌هیدان به‌سه. به‌ڵێ چه‌ند ساڵ ئاوا گوزه‌را و دایه فاتم که‌م که‌م زانی کوڕی قاره‌مانی شه‌هید بووه دوای شه‌هید بوونی کاک دکتۆر قاسملوو دایه فاتم زۆر تێک چوو دایه فاتم هه‌رچه‌ند ژن بوو و له وڵاتی ئێمه‌ش بۆ ژن سه‌خته وه‌ک پیاو هه‌ڵس و که‌وت بکات، به‌ڵام دایه فاتم بۆ هه‌موو مهسڵهتهکان و زۆر کۆبوونه‌وی که‌یخوداکان ده‌چوو کاتێک سوێندی به گۆڕی قاسملوو خواردبا هه‌ر کارێک با ئیجرای ده‌کرد. ده‌گێڕنه‌وه کاتی خۆی حاجی هادی جاشی به ناو بانگ که ئێستا بۆته فه‌رمانداری پیرانشار ده‌چێته لای و پێی ده‌ڵێ پێرێژن ئه‌تۆ ناترسێی له کن من باسی قاسملوو ده‌که‌ی؟ فاتمه سوور ده‌ڵێ : ژنی برام! ئه‌من ئه‌گه له تۆ و ئه‌مسالی تۆ ترسابام ئاوا قاره‌مانم له ده‌ست نه‌ده‌دا و ئاواره نه‌ده‌بووم ئه‌من قارهمانێکم ته‌حویلی باره‌گای ئازادی داوه. ئه‌وه‌ش بڵێم که کاتێک وه‌سایلی کوڕه‌که‌ی دوای شه‌هید بوونی بۆ هاته‌وه چاوێکی له ئه‌سه‌ر گریان له ده‌ست دا‌و نه‌خۆشیه‌کی گرت که تا وه‌ختی وه‌فاتیشی ئه‌مانی پێ نه‌دا وه‌سیه‌ته‌که‌ی ئه‌وه بوو که کیفی کوڕه‌که‌ی که کاتی خۆی پڕ ببوو له خوێن له سه‌ر دڵی ببه‌ستێ تا له نێو گۆڕیش دا ده‌گه‌ڵی بێ دووهه‌م وه‌سیه‌تی ئه‌وه بوو که ئاگایان له ته‌نیا یادگاری کوڕه‌که‌ی بێ .
هه‌ر زۆر بێ ئاوا شێره ژنی قاره‌مان که مردنیان ده‌بێته مایه‌ی خه‌فه‌ت و چاو به گریان بوونی خه‌ڵکانێکی زۆر،
هه‌ر زۆر بێ ئاوا دایکی قاره‌مان که ڕۆڵه‌ی ئاوا شۆڕشگێر ته‌حویلی باره‌گای ئازادی ده‌دا،
هه‌ر زۆر بێ ئاوا دایکی نیشتمان که کوردایه‌تی فێری خه‌ڵک ده‌کا،
ڕاسته دایه فاتمیش ئاواته پیرۆزه‌که‌ی که ئازادی کوردستان بوو ده‌گه‌ڵ کیفه خوێنه‌که‌ی بازید برده ژێر گڵ، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌و داره‌ی به خوێنی هه‌زاران بازید و فرمێسکی هه‌زاران دایه فاتم ئاو دراوه هه‌ر دێته به‌ر .
سڵاو له یاد و رووحی شه‌هید بازیدی نه‌به‌ردی و هه‌موو شه‌هیدانی سوور خه‌ڵاتی حیزب و گه‌ل،
سڵاو له یادی دایه فاتم.
2008.09.24

