ئه‌وجار نه‌مده‌وێرا چاوی لێبکه‌م. تۆ بڵێی بۆ ئه‌وه‌ی بێت گیانی پاراست بووم، یا خۆ ئه‌من پێشمه‌رگه بووم و گیانم فیدای گه‌له‌که‌م ده‌کرد و پێویستم به گیان‌پارێز نه‌بوو. یا ئه‌وه بوو که گیانی هاوڕییانم پێدهپاراست؟ به‌ڵام نا ...ئه‌وانیش پێویستیان به گیان‌پارێز نه‌بوو، ئه‌وانیش هه‌ر گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوون. یا نا خاک و گه‌لم پێدهپاراست ؟ ئاخر ئه‌وه‌ش ئه‌رکم بوو.
تاریکی شه‌و خۆی به ژووره‌که‌ی منیش‌دا داکێشابوو و ته‌نیا جار جاره قاقای سریله‌کانم گوێ لێ‌ده‌بوو. سه‌یره هه‌ستم به ترس ده‌کرد، "نا، ئه‌من ناترسم. ئه‌دی سریله‌کان بۆ گالته‌م پێده‌که‌ن؟ "هاواری چه‌که‌که‌م ده‌نگی ئه‌و سریله ناحه‌زانه‌ی بڕی.
" بۆ به‌جێم دێڵی "؟
وڵامم بۆی نه‌بوو. ده‌ستمان به قسان کرد. کووتی :
" بێ تۆ بم "؟
کووتم :"له پاش منیش هاوڕێیه‌کی دیکه له شانت ده‌کات". کووتی :" وادیاره بیریشت ئه‌مشه‌و یاریده‌ت ناکات، یا بۆخۆت پێت خۆش نیه یاریده‌ی بیرت بکه‌ی ؟ "
زۆرم بۆ کووت، به‌ڵام ئه‌وجار وڵامی نه‌دامه‌وه و چاویشی لێنه‌ده‌کردم.
دیسانیش هه‌ستم به‌سه‌ر مێشکم‌دا زاڵ بوو، دڵه‌کووته ده‌ستی پێ‌کرد. نیگه‌ران بووم. ده‌می ئێوارێ وانه‌بووم. ماڵئاوائیم له هه‌مووکه‌س کرد بوو و دامنابوو تاوهه‌ڵنه‌هاتان وه‌ڕێ‌که‌وم، به‌ڵام ئه‌وجار له هه‌نگاوه‌کانم ده‌ترسام. ده‌ترسام یاریده‌م نه‌ده‌ن. هه‌ستم ده‌کرد رقیان ڵێمه.
بۆ دێوی دوو دڵی فریشته‌ی مێشکمی گه‌مارۆ دابوو؟ رزگاری رووحم مابۆوه ده‌ستی بیرم. ورده ورده وه‌بیرم هاته‌وه. ئێوارێ هێشتا رووحی رۆژ مابوو که دوایی ماڵئاوایی کۆتایی، هاتمه‌وه ژوره‌که‌ی خۆم. چاوم به چه‌که‌که‌م که‌وت، به‌ڵام له‌سه‌ر عه‌رز راکێشرابوو. چاوێکم پێ‌داخشاند، دڵیشم خۆرپه‌یه‌کی لێهات و چاوێکیشی لێکردم، به‌ڵام گوێم نه‌دایه. هه‌ر به یارمه‌تی ئه‌و زۆرم له‌سه‌ر عه‌رز راکێشا بوو. هه‌ر به یارمه‌تی ئه‌و رازی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی خۆم له وڵات‌دا به خاک ئه‌سپارد بوو، ئاخر خاک توانایی کۆچی نیه.(1)
گله‌ئیه‌که‌ی وه‌ک نه‌شته‌ر رووحمی بریندار کرد. زۆر گریام بۆ ئه‌وه‌ی که داوا له فرمێسکه‌کانم بکه‌م راوه‌ستن، به‌ڵام مه‌خابن. ئه‌وجار چاوێکی لێکردم و کووتی: " ئه‌وجار وه‌بیرت هاته‌وه؟"
وه‌بیرم هاته‌وه. هه‌ر ئه‌وجۆره‌ی که ئه‌و له ئامێزم‌دا و له‌سه‌ر کۆشم شه‌هید بوو، قه‌رار بوو ئه‌وجاریش چه‌که‌که‌م شه‌هید بێت، به‌ڵام ئه‌وجار ئه‌من به ده‌ستی خۆم چه‌که‌که‌م شه‌هید ده‌کرد. ئاخر پێوه‌ندی ئه‌من و چه‌که‌که‌م هه‌ر وه‌ک پێوه‌ندی ئه‌من و ئه‌و وابوو. نه‌ده‌بوو به‌جێم هێشتبایه، به‌ڵام ئاخر له‌مێژ بوو له گۆشه‌ی دیوه‌که‌م له‌سه‌ر عه‌رز رامکێشابوو، که نه‌ده‌بوو قه‌ت قامکم له‌سه‌ر په‌لاپیتکه‌که‌ی ترازاندبایه و ده‌بوو زیندووم راگرتبایه. چه‌که‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بوو ساتێکیش بسره‌وێ و هه‌ر بۆیه‌ش پێش مه‌رگی گله‌یی ده‌کرد و خۆی به تایبه‌ت ده‌زانی، ئاخر که به فرمێسکه‌کانم له‌شی تفه‌نگه‌که‌م شووشت، وه‌بیرم هاته‌وه جارێکی خدره سوور ده‌ستی به تفه‌نگه‌که‌م داهێنابوو.
تێبینی: له ساڵرۆژی شه‌هید بوونی کاک خدردا، شه‌وێکی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز" قادر سووری" دانیشتبووم و قسه‌کانی بۆم بوو به هه‌وێنی ئه‌و نووسراوه‌یه. داوایی لێبوردنی لێده‌که‌م ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی دیکه دامڕشتووه


